پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕایگەیاند، گەریلاكانی یەژاستار لە خواكورك چالاكییەكیان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و چوار سەربازی توركیایان كوشتووە و دوو سەنگەریش تێكشكێندران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22_12_2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكانی یەژاستار لە خواكورك بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە، ڕۆژی21 ی كانوونی یەكەم لەسەر شاخی شەهید ئاخین لە خواكورك، هێزەكانی یەژاستار لە دوو قۆڵەوە چالاكییان دژی دوو سەنگەری سوپای توركیا ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو گورزە سەركەوتووانەدا چوار سەرباز كوژران و هەردو سەنگەرە بە ئامانجكراوەكەش تێكشكێنران.