وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر: شەقامی 150 مەتری بۆ زووتر گەیاندن دروستکراوە نەک پێشبڕکێ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر شەقامی 150 مەتری خێرای هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “شەقامی 150 مەتری بۆ زووتر گەیاندن دروستکراوە نەک پێشبڕکێ”.

لەوبارەیەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر چەند ماتۆڕسکیلێک بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردووە و لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت کاتێک چووەتە سایدی خۆی، ماتۆڕسوارەکان بەهۆی پێشبڕکێی خۆیانەوە نەیانتوانیوە بیبینن.

وتیشی، یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان لە جۆری بی ئێم بەهێزێکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش بریندار بوو.

فازڵ حاجی دوپاتیشی کردەوە، شەقامی 150 مەتری خێرا بۆ زووتر گەیاندن دروستکراوە نەک بۆ پێشبڕکێ.

جێی ئاماژەیە لەدوای کردنەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێر، ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە کە بەهۆی پێشڕکێوە تۆماردەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا