جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: هاوپەیمانی سێقۆڵی نەما

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ‏پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، “هاوپەیمانیی سێقۆڵی، كە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەدرییەكان و ‏سیادە-ی سوننەكان پێكهاتبوو، نەما”.‏

شاخەوان عەبدوڵـڵا بە میدیای نزیک پارتی ڕاگەیاند، “پێویستە هاوپەیمانیی سیادە و پارتی دیموکراتی ‏کوردستان کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەنووسی هاوپەیمانێتییەکەیان دیاری بکەن”.

باسی لەوەشکرد، “دوای ئەوەی ‏سەدرییەكان لە ناو پەرلەمان نەمان، ئێستا بەشێک لە هاوپەیمانیێتییە سێقۆڵییەكە چووەتە دەرەوە”.

ڕۆژی یەکشەممە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، داوای لێبوردنی لە هاوبەشانی لەناو هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان (پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادە) کرد و ئەندامانی کوتلەی سەدری ڕاسپارد نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا