پارتی لە بارەگا حزبیەكانیەوە ڤاكسین دابەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رایدەگەیەنێت پارتی، بە تایبەت بۆ كادیرەكانی خۆی ڤاكسینی كۆرۆنای دابینكردوە و لە ناوچە حیزبیەكانەوە دابەشی دەكات.

بەپێی راگەیەنراوێكی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی هاتووە: پارتی لە ناوچەیەكی خۆیەوە لە هەولێر دەستیكردوە بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، زانیارییەكانی تۆڕەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە پارتی بە تایبەت بۆ كادیرەكانی خۆی ڤاكسینی كۆرۆنای دابینكردوە و لە ناوچە حیزبیەكانەوە دابەشی دەكات.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: هەزاران هاوڵاتی هەیە لە كوردستاندا كە ڤاكسینی وەرنەگرتوە، بەدەیان بیانوی بێبنەما هێنراوەتەوە لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام لەو لاوە حیزبەكان بە واسیتە ڤاكسین بۆ ئەندامەكانی خۆیان دابیندەكەن.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەوان گومانیان هەیە كە وەزیری تەندروستی راستەوخۆ لەم كارە گلابێ، بۆیە داوای ڕوونكردنەوە لە وەزیری تەندروستی و حیزبەكەی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا