پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، پارتی لەژێر فشاری كادیر و ئەندامەكانیدا نووسینگەی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی لە ناوچەدابڕاوەكان كردەوە و هەوڵدەدەین لە رێگای ئەو نووسینگانەوە بۆشایی نەبوونی بارەگا فەرمییەكان پڕبكەینەوە.
عەدنان كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك_گەرمیانی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ژێر فشاری كادیر و لایەنگرەكانماندا كاندیدمان لە ناوچە دابڕاوەكان داناوە نووسینگەمان كردووەتەوە، كاردەكەین بۆئەوەی كاندیدەكانمان سەربكەوێت، بەبڕوای ئێمە ناوچە دابڕاوەكان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەڵام گۆڕانكارییەكی ئەوتۆنییە.
وتیشی: ئەو نووسینگانەی دەكرێنەوە لە قەزا و ناحییەكان و سەنتەری شاری كەركوك ئەو بۆشاییە پڕدەكەنەوە كە لە ئەنجامی نەبوونی بارەگا حزبیەكانمان دروست بوون، هەرچەندە نەبوونی بارەگای فەرمی كاریگەری دەبێت، كاردەكەین بۆئەوەی ئەو كاریگەرییە كەم بكەینەوە.