كۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

كۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕونەوەی كۆرۆنا لە هەولێر دەستی پێكرد و لە كۆبونەوەكەدا بڕیار لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار و چۆنیەتی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لە مانگی رەمەزان دەدرێت.

بە پێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لە كۆبونەوەكەدا راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت و لیژنەكە لەسەر داواكاری وەزارەتی تەندروستی بڕیار لەسەر توندكردن و درێژكردنەوەی رێكارەكان دەدات و بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیارەكانی دەردەكات.

كۆبوونەوەكەش هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەو كاتەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕاگەیاندنی قەدەغەی سنوورداری هاتووچۆ و داخستنی مزگەوتەكان دیاری كردبوو.

هاوكات، چاوەڕوان دەكرێت لیژنەی باڵای روبەڕونەوەی كۆرۆنا بابەتی كردنەوەی مزگەوتەكان یاخود داخستنیان بۆ مانگی رەمەزان یەكلایی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا