هەناردەی گازی رووسیا بۆ وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو كەمی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەناردەی گازی رووسیا بۆ وڵاتانی پێشووی یەكێتیی سۆڤیەت لە ساڵی رابردوو بە رێژەی 45.5٪ دابەزیوە، لە بەرامبەردا رووسیا هەناردەی گازی سرووشتی و نەوتی خاوی بۆ چین زیادكردووە.

گازپرۆم، گەورە كۆمپانیای گازی رووسیا ئاماری هەناردەی گازی رووسیای بۆ جیهان لە 2022 بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی بڵاوكراوەی كۆمپانیاكە، بڕی هەناردەی گازی رووسیا لە ساڵی رابردوودا بۆ وڵاتانی دراوسێی كە ئەندامی یەكێتیی سۆڤیەتی پێشوو بوون 100 ملیۆن و 900 هەزار مەتر سێجا بووە، ئەوە لەكاتێكدایە لە 2021 ئەو بڕە 185 ملیۆن و 100 هەزار مەتر سێجا بووە.

ئەلێكسی میلەر، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گازپرۆم رایگەیاند، بە درێژایی ساڵی 2022، گازپرۆم بەردەوام هەناردەی گازی بۆ چین زیادكردووە، بەڵام ئامادەنەبوو وردەكاری لەبارەی بڕەكەیەوە بدات.

پێشتر ئەوروپا كڕیاری سەرەكی گازی گازپرۆم بوو، بەڵام لە دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە شوباتی 2022، ئاستی هەناردەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا