پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئارى هه‌رسین لێپرسراوى لقى چوارى پارتى ده‌ڵێت، ئێمه له خزمه‌تى هه‌موو خه‌ڵكى سلێمانیدا ده‌بین به هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، هه‌تا به‌وانه‌ى ئینتمایان هه‌یه بۆ حزبى تریش چیمان پێبكرێت درێغى ناكه‌ین.
ئارى هه‌رسین لێپرسراوى لقى چوارى پارتى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: حزبابه‌تى كارێكى به‌كۆمه‌ڵه من له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانمدا به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌ده‌بێت جێبه‌جێكردنى ئه‌و روئیایانه‌ى له پاكێجى بارزانیدا هه‌یه له قه‌زاى مه‌ركه‌زى سلێمانى له سنوورى خۆمان.
لێپرسراوى لقى چوارى پارتى ده‌شڵێت، ئێمه له خزمه‌تى هه‌موو خه‌ڵكى سلێمانیدا ده‌بین به هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، هه‌تا به‌وانه‌ى ئینتمایان هه‌یه بۆ حزبى تریش چیمان پێبكرێت درێغى ناكه‌ین.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى هه‌وڵى ئاشته‌وایى ده‌ده‌یت ئه‌گه‌ر گرفتێك یان كێشه‌یه‌ك هه‌بوو له‌ناو شارى سلێمانى تۆ وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى وه‌كو به‌رپرسى لقى چوار، ئاماده‌یت ئه‌و رۆڵه‌ببینیت؟
ئارى هه‌رسین ده‌ڵێت، له‌كوێدا بتوانین ئه‌و رۆڵه‌بینین به هه‌موو هێزى خۆمان هه‌نگاوى بۆ ده‌نێین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ ئاماده‌كارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌موو حزبه‌كان ده‌بێت هه‌وڵى ته‌واوبده‌ن ئێمه‌ش حزبى سیاسین هه‌موو هێزى خۆمان ده‌خه‌ینه كار بۆئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنین له هه‌ڵبژاردندا.