پەرلەمانتارێكی یەكێتی: عێراق 150 ملیۆن لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتی كراو بۆ هەرێم دەنێرێ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند، بڕیارە لە 1ی مانگی داهاتووەوە عێراق بە سێ قۆناغ 150 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بە نرخی پاڵپشتیكراو بنێرێت كە هەر بەرمیلێكی بە كرێی گواستنەوەوە دەگاتە 40 هەزار دینار.

رۆژی سێشەممە، 24-10-2023، بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی لەبارەی هەناردەكردنی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان داوە. بڕیارە لە 1ی مانگی داهاتووەوە دەستپێبكات، كە بە كۆی گشتی 150 ملیۆن لیتر بە سێ قۆناغ دەنێرێت، بۆ هەر قۆناغێك 50 ملیۆن لیتر نەوت دەنێرن.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، ئەو نەوتە بە نرخی پاڵپشتیكراو دەدرێتە هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان، كە هەر لیترێك بە 150 دینارە، بەوەش هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە 30 هەزار دینار وەردەگرێت، لەگەڵ 10 هەزار دیناری كرێی گواستنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا