وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەشتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوای وەزیری بەرگری ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی عێراق كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەكەی ئانالینا بێیربووك لە بەغدا كۆبوونەوە، لە میانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سوپاسی ئەڵمانیا دەكەین، بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە ئێزدییەكان.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها رایگەیاند، ئەڵمانیا رۆڵی كاریگەری هەبوو بۆ تێكشكاندنی چەكدارانی داعش.

فوئاد حوسێن وتی: كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا لە عێراق رۆڵێكی مێژوویی دەگێڕن.

رۆژی دووشەممە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئانالینا بێیربووك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بابەتەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و بەرلین و زەمینەسازی بۆ دەرفەتی هاوبەش لە سەرجەم بوارەكاندا بە تایبەتیش لە بواری وزە و وەبەرهێنانی، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاووتوێ دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا