وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ تاوتێکردنی چەند بابەتێک سەردانی بەغداد و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئادار، ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بابەتەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەرلین دەکەن، هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکانی دیکەشدا بەتایبەتی بواری وزە و وەبەرهێنان تەوەرێکی گرنگی دیکە دەبێت.

لەهەمان کاتدا بڕیارە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای بەغدا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا