ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئێران و سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆشکی سپی بەبۆنەی ڕێککەوتنی ئێران و سعودیە لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا ئاگاداری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیەیە.

وتیشی، ئێمە پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین کە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدرێت.

باسی لەوەشکرد، دیبلۆماسیەت و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە پایە سەرەکییەکانی ئەو سیاسەتەن کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی ڕابردوویدا بۆ ناوچەکە خستیەڕوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی ئێران و سعودیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا