خوشکەزایەکی خامنەیی لەلایەن هەواڵگری ئێرانەوە دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەریدە مورادخانی، خوشکەزای عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، “گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی ئیفین، کە شوێنی زۆرێک لە زیندانییە سیاسییەکانە”.

لایخۆیەوە مەحمود مورادخانی، برای فەریدە، دەستگیرکردنی خوشکەکەی بۆ ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ پشتڕاستکردەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە لەبارەی هۆکارەکانی دەستگیرکردنی فەریدە و هیچ تۆمەتێکیش دژی تۆمارنەکراوە.

پێشتر فەریدە مورادخانی بەوە ناسرابوو کە دژی سزای لەسێدارەدانە و پشتیوانی لە ئازادییە مەدەنییەکان دەکرد لە ئێران.

فەریدە مورادخانی کچی بەدری خوشکی خامنەییە کە ساڵانی هەشتاکان لەگەڵ خێزانەکەی کەوتە ناکۆکی و لەو کاتەدا بەرەو عێراق هەڵهات، لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانی لە ساڵی 1985 وتی: “خامنەیی بەزەبری هێز وشەی خودا بڵاودەکاتەوە، ئەوان هەزاران کەس بە بیانووی ئیسلامەوە لە سێدارە دەدەن، بەڵام ئەمە پێشێلکاری ئاینەکەمانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا