ئەردۆغان لە بڕیاری دەرکردنی باڵێۆزەکان پاشگەز بووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئردۆغان پەشیمان بۆوە لە دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژ ئاوا لە وڵاتەکەی.

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک، ئەردۆغان ڕایگەیاند لەمەو دوا ئەو باڵیۆزانە دەزانن چۆن مامەڵە بکەن لە وڵاتەژەدا، بەڵام لە بڕیاری دەرکردنیان پاشگەزدەبینەوە.

ئەردۆغان وتیشی، ئێمە نیازمان نیە قەیران لە وڵاتەکەدا دروست بکەین، ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی دروست بوونی ئەو جیاوازیە دەپلۆماسیەی لیرەی تورکی هەژاند، خەریکە دەگاتە تێکدانی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژ ئاواو ئەمریکا.

هەفتەی رابردوو باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا، كەنەدا، فەرەنسا، فینلاند، دانیمارك، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، نەرویج و سوید لە نووسراوێكی هاوبەشدا داوای ئازادكردنی بازرگانەکیان بە ناوی عوسمان كاڤاڵا كردبوو. وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەو باڵیۆزانەی وڵاتەكەی بە دەستوەردان لە كاروباری دادوەریی توركیا تۆمەتباركرد، بڕیاریدا لە تورکیا بیانکاتە دەرەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا