پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گۆڕان نیگه‌رانن.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا كه له‌گه‌ڵ میدیای نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامیدا وتی: “دوێنێ ئێمه وه‌ك تیمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت له‌گه‌ڵ تیمی پارتی دیموكراتی كوردستان له حكومه‌ت كۆبووینه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی وه‌زیری دارایی و بۆمان ده‌ركه‌وت به‌هۆی هه‌ڵوێستی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی سیاسییه‌وه له‌نێو گۆڕان، پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گۆڕان نیگه‌رانن”.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه وتیشی: “باسی رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتیشمانكرد له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، رێككه‌وتین كه ئێمه وه‌ك گۆڕان به‌رده‌وامبین له جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ماون له رێككه‌وتنه‌كه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین كۆبوونه‌وه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنی بوو”.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وتیشی، “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ئاماده‌نییه تاوه‌كو ئێستا له حكومه‌ت بكشێته‌وه و ده‌یه‌وێت تیمه‌كه‌ی له حكومه‌ت به‌رده‌وامبن له كاره‌كه‌یان تاوه‌كو كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆ”.