ڕێکەوتن لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان ئەنجام دراوە.

ئەمرۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لە نێوان ئێران و چین و ڕوسیا و پاکستان ئەنجامدراوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان ڕێکەوتن کراوە.

لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا، سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوە چوار قۆڵیەکە خەتیب زادە وتی، لەنێوانهەرچوار وڵاتدا گفتوگۆ کراوە لەسەر بارودۆخی ئەم دواییانەی ئەفغانستان.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمیر عەبدوڵایان لەگەڵ هاوتا پاکستانی و ڕوسی و چینیەکەی چەند مەرجێکیان بۆ ڕێکەوتنەکە داناوە، بەپێی ڕێکەوتنەکەش ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن.

جەختی لەوەش کردەوە، کێشەکان لە لایەن هەرچوارلاوە چارەسەری بۆدانراوە، بەیەکەوە بە ڕێکەوتوون گەیشتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا