بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتیی هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی جیهانیی كرێكاران لە هەموو كرێكاران و بونیادنەرانی كوردستان پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.‎

وتیشی، كرێكاران و رەنجدەران پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەكانی گەلەكەمانن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیكرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێكی دانەبڕاوی ئەم هێزە كاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەكانیان لە یاد ناكات.‎

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و رەخساندنی دەرفەتی كار. ئەمەش بە ئەركی خۆمان دەزانین و وەفادارییەكی بچووكە بەرامبەر گەورەیی و كاریگەریی ئەو هێزە خۆڕاگرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا