پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی وەزارەتەكەی كەمكردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی، داواكارین لە خودای پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەكریزی میللەتەكەمان .
ئەوەشهاتووە ، بەم بۆنەیەوە لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر ڕایدەگەیەنین كە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانكۆكان بۆ ماوەی یەك سەعات كەم دەكرێتەوە.