وەزیرانى دەرەوەى ئێران و تورکیا کۆبوونەوەو لەدژی کورد داوای کاری هاوبەش دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا کۆبوونەوەو لە بارەی دۆخی سوریا و رێکەوتنی نیوان سوریا و تورکیا گفتوگۆیان هەردوولا لەسەر پرسی تیرۆر داوای کاری هاوبەشیان کردوە.

ئەمڕۆ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئیران دوای لوبنان و سوریا سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ رەجە تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک کۆبوەوە و دواتریش لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو بەشداری کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیان کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: نزیک بە ٢٠٠ کۆمپانیامان هەیە لە ئێران و پێکەوە کاردەکەین بۆ زیادکردنی وەبەرهێنانی هاوبەش، پەیوەندیەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئەو کۆمپانیایانە دەبنەوە بەردەوامن ئەمڕۆش باسی ئەو بابەتەمان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد لەو کۆبونەوەیەدا باسیان لەوە کردووە، دەتوانین چی بکەن بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە ئێران و راسیگەیاند: ئێمە لە ڕووی ژمارەوە لە بواری گەشتیاریدا گەڕاینەوە بۆ قۆناغی پێش کۆرۆنا، هێڵە ئاسمانییەکانمان هەفتەی ٢-٣ جار گەشت دەکەن.

وتیشی، ڕوبەڕوبونەوەی گەریلاکانی پەکەکە بەشیکی دیکە بووە کە تەوەری کۆبونوەکەیان و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئێمە ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی پەکەکە، بەداخەوە پەکەکە لە دیوی ئێرانیشدا هەیە.

ئۆغلو روونیکردەوە، بەشێکی فراوانی کۆبونەوەکەیان هەڵسەنگاندنیان بۆ پرسی سوریا کردووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەبکات لەگەڵ گروپە چەتەکانی بەشێک لە باکوری سوریایان داگیرکردووە دەڵێت: یەکپارچەیی خاکی سوریا لە پێشینەی کارەکانمانە، بەتوندی پشتیوانی لێدەکەین.

وەزیرى دەرەوەى تورکیا باسی لەوە کرد، لەو کۆبونەوەیەدا ئەنجامی دیداری هاوبەشی سوریا و روسیا و دەوڵەتی تورکیان بۆ ئێران شیکردووەتەوە و دەشڵێت، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە بەشداری ئێران لەم پرۆسەیەشدا گرنگە، هاوکاری نزیکمان لەگەڵ ئێران بە شێوەی ئاستانە بەردەوام دەبێت.

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند: خاوەندارێتی هەرێمی لە عێراق گرنگە، پێویست ناکات بە ڕێنمایی وڵاتانی دیکە هەنگاو بنرێت، ئەگەر لەعێراقدا کێشەیەک هەبێت ئەوە کێشەی ئێمەیە، کێشەی ئێران کێشەی ئێمەیە، ڕێبازێکی دروست نییە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی کۆکردنەوەی ئێمە بدەن.

لە بارەی بڕیاری داواکاری گشتی سوید کە ڕادەستکردنەوەی داواکراوەکانی لەلایەن تورکیاوە ڕەتکردەوە ئۆغلو بە بێ مانا وەسفی کرد و ڕاشیگەیاند: نابێت کەس هەوڵی گێلکردنمان بدات. ئەمە کردەوەی ڕق و ڕەگەزپەرستییە. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تاوانە. ئەگەر سوید پێی وابێت بەم یارییە فریومان دەدات، ئەوا خۆی فریو دەدات.

لای خۆیەوە حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، پێداگریمان لەسەر جێبەجێکردنی هاوکاری ستراتیژی نێوان ئێران و تورکیا کرد و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تورکیا دەکات.

عەبدوڵاهیان جەختیکردەوە، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسمان له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ پرسه‌ ناوچه‌ییه‌كاندا له‌ زۆر بابه‌تدا هاوڕابووین و باسمان له ئاڵوگۆڕی تاوانباران له‌نێوان هه‌ریەکە لە ئێران و تورکیا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا