رەخنە لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كوردستان رەخنەی توند لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگرێت و رایدەگەیەنێت، لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدا نییە كە پەیڕەوی ناوخۆ دیاریكردووە.

كاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دواخستنی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە لەجێی خۆیدا نییە و هیچ بەهانەیەك نییە بۆ راگرتنی دانیشتنەكان، چونكە لەم دۆخەدا كە گوزەرانی خەڵك و سیاسی زۆر خراپە دەبوو پەرلەمان زۆرترین كۆبونەوەی ئەنجام بدایە.

وتیشی، “ئەوە ویستی زۆرینەی پەرلەمانە دەیانەوێت پەرلەمان بەوشێوەیە پەكبخەن و بێ ئەهمییەتی بكەن، لەكاتێكدا دەبوو ئێستا قسە لەسەر پرسی مووچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و ئەو دۆخەی ئێستاش دەگوزەرێت مەترسی شەڕی پەكەكە و پارتی پێویستە پەرلەمان هەڵوێستەی لەسەر بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی سەرۆكایەتی دەستەیەكی لاوازە و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدا نییە كە هەیەتی، بیركردنەوە و كاركردنیان زیاتر حزبییەو لەبەرژەوەندی خەڵكی نییە.

ئەمە دوای ئەوەدێت، لە ئێستادا پەرلەمانی كوردستان بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار بە كۆرۆنا كۆبونەوە و دانیشتنەكانی خۆی راگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا