لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 583 روداوی ھاتۆچۆ لە سلێمانی رویداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 583 روداوی ھاتۆچۆ لە سنوری سلێمانی رویداوە، وتەبێژی ھاتوچۆش دەڵێت، بەراوورد بە حەوت مانگی ساڵی رابردوو روداوەکان کەمیان کردووە.

بەھمەن عەبدوڵا وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە حەوت مانگی ساڵی رابردوو 593 روداوی ھاتوچۆ لە سنوری سلێمانی رویداوە، بەوھۆیەشەوە 99 کەس گیانیان لە دەستداوە، دوو ھەزار و 121 کەسیش برینداربوون.

وتیشی، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 583 روداوی ھاتوچۆ تۆمارکراوە، لە ئەنجامی ئەو روداوانەش 89 کەس گیانیان لەدەستداوە، دوو ھەزار و 189 کەسیش برینداربوون، بەپێی ئامارەکانیش روداوەکانی ھاتوچۆ بەراوورد بە ساڵی رابردوو کەمیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا