سلێمانی هاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم‌و عێراق ئاسایی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگای سلێمانی ئامادەیی نیشاندا بۆ ئاسایكردنەوەی هاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراقیش.

هەڤاڵ ئەبوبەكر لەمیانی لێدوانێكی تایبەتی بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: ئێمە وەك پارێزگای سلێمانی ئامادەیی تەواومان تێدایە بۆ ئاسایكردنەوی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەژێر مەرج‌و رێكارە تەندروستییەكان.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: هاوشێوەی پارێزگاكانی هەرێم لەگەڵ پارێزگاكانی عێراقیش بەپێی رێنماییەكان كارئاسانی دەكەین بۆ هاووڵاتیان بەو مەرجەی رێنمایی‌و مەرجە تەندروستییەكان جێبەجێبكرێت بۆ هاتووچۆكردن.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی 21ی ئاب وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی دایە، ئیدارەی پارێزگاكان بۆ ئاسایكردنەوەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان، كە چەند مانگێكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەنێوان پارێزگاكان قەدەغە راگەیەنراوە.

لەبارەی رێكارەكان‌و مەرجەكان، هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی: رێنمایی‌و رێكارەكان بۆ لایەن‌و دەزگا پەیوەندیدارەكانی نێدراوەو دواتریش ئەو رێنماییانە بۆ رای گشتی بڵاودەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا