چێشتخانە هەڵواسراوەکەی بەلجیکا بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بە هۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرابوو، چێشتخانەیەکی بەلجیکی، کە لە بەرزایی 50 مەتر لە ئاسماندا ڕاگیرکراوە، دەرگای بەڕووی گەشتیاران و سەردانیکاراندا کردەوە.

چێشتخانەکە ناوی “نانی ئێوارە لە ئاسمان”ە، جگە لە بەلجیکا لەنزیکەی 60 وڵاتدا لقی هەیە.

لەم چێشتخانەیەدا، پێش پەتای کۆرۆنا 22 کەسی لەسەر یەک مێز دادەنیشتن، بەڵام ئێستاو بە هۆی ڕێکارەکان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 4 کەس لەسەر یەک مێز کۆدەبنەوە بۆ نان خواردن.

نرخی خزمەتگوزاری چێشتخانەکە 295 یۆرۆیە بۆ هەر کەسێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا