سەرۆك وەزیرانی پێشووی پاكستان لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە 3_11_2022، لە میانی گردبوونەوەیەكی سیاسییدا، هێرشكرایە سەر عیمران خان، سەرۆكوەزیرانی پێشووی پاكستان، لە ئەنجامدا برینداربوو، گومانلێكراوی رووداوی تەقەكردنەكەش كوژرا.

میدیای پاكستان بڵاویكردەوە عمران خان، سەرۆك وەزیرانی پێشوی وڵاتەكەیان لەكاتی بەشداریكردن لە گردبوونەوەیەكی سیاسی لایەنگرانیدا كە بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵاتەكەیان دەڕۆشتن، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەی لێكرا و بەهۆیەوە قاچی برینداربو.

باس لەوەشكراوە، گردبوونەوەی لایەنگرانی عمران خان بەمەبەستی رەخنەگرتن بوە لە سیاسەتی ئێستای حكومەتی ئەو وڵاتە كە بەهۆیەوە بێسەروبەری لە راییكردنی كاروبارەكان دروستبوە.

میدیای پاكستان ئەوەی روونكردەوە، گومانلێكراوی تەقەكردن لە عمران خان كوژراوە و چەند كەسێكی دیكەش بەتۆمەتی بەشداریكردن لە هەوڵی كوشتنی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەستگیركران.

شەھباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئیدانەی رووداوەەكەی كرد و داوای لە وەزیری ناوخۆ كرد بە پەلە راپۆرت لەسەر رووداوەكە پێشكەش بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا