ئەنجوومەنی دادوەری لە بارەی زمانی كوردییەوە بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی یەكخستنی زمانی دادگاكان، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بڕیاری دادگاكانی هەرێمی كوردستان بە زمانی كوردی بنووسرێن.

رۆژی دووشەممە 10_10_2022، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: دوای كۆبوونەوەی رۆژی 26_9_2022 بە پشتبەستن بە (ماددەی شەشەم لە یاسای ژمارە 23ی ساڵی 2007) ی دەسەڵاتی دادوەری و هەروەها (ماددەی شەشی یاسای ژمارە شەشی ساڵی 2014) ی زمانە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بڕیاری دادگاكانی هەرێمی كوردستان و هەموو ئەو رێكارە دادوەرییانەی كە لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان پەیڕەودەكرێن بە زمانی كوردی بنووسرێن، تەنیا لەكاتی پێویست بە زمانی عەرەبی بنووسرێت.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی دادوەریدا هاتووە: ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی دادوەری، دوای زنجیرە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان ئەنجوومەنی دادوەری، پەرلەمان، دەستەی دەستپاكی و ئەكادیمیای كوردی هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا