سزای زیندانیکردنی هەمیشەیی بۆ دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرکووک سزای زیندانیکردنی هەمیشەیی بۆ دوو تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تشرینی دووەم، ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادگای تاوانەکانی کەرکووک لە بەیاننامەیەدا رایگەیاند، دوو تۆمەتبارەکە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر کردووە و کەسی یەکەم یەک کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەری ئەفیتامین و ترامادۆل پێ گیراوە، هەروەها کەسی دووەمیش 810 گرام ماددەی ئەفیتامینی پێبووە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، هەردوو سزاکە بە پشتبەستن بە بڕگەی یەکەمی ماددەی 28ـی یاسای ژمارە 50ـی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی ساڵی 2017 دەرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا