کەرتی کشتوکاڵ کار دەکات بۆ هەناردە کردنی بەرهەمەکانی هەرێم بۆ دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، دوو پرۆژە لە هەرێم جێبەجێ دەکرێت لە ڕێگەیەوە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی هەرێم هەناردەی دەرەوە دەکرێن.

حسن حەمە کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، دوو پڕۆژەی ستراتیژیی کەرتی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێن و جگە لە دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆ، بەرھەمی ئەو دوو پڕۆژەیە ھەناردەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە پڕۆژەکان دەکەوێتە سنووری پارێزگای ھەولێر و ئەوی دیکەیشیان لە سنووری سلێمانییە.

وتیشی، لەو پڕۆژانەدا بەرھەمھێنان بەپێی ستانداردی جیھانی دەبێت، جگە لەوەی پێداویستیی ناوخۆ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان پڕ دەکاتەوە، ھەناردەی چەندین وڵاتی دیکەش دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لە پڕۆژەکان لەلایەن ھۆلەنداوە پاڵپشتیی دەکرێت و سەوزە و بەرھەمەکانی دیکەی وەک تەماتە و خەیار و بیبەر بەرھەم دێنێت، هەروەها پرۆژەکەی دیکە لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی جێبەجێ دەکرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا