زانیاری نوێ لەسەر بودجەی گشتی 2022ی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2022 ئامادەكردووە، بەڵام حكومەتی نوێ دەستكاری پرۆژە یاساكە دەكات و پاشان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

مەزهەر محەمەد راوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، بودجەی ساڵی داهاتوو 2022 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە، پێویست بوو لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە ئاراستەی پەرلەمان بكرایە، بەڵام بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە نەكرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژە یاساكە ئامادەیەو چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەت و پەرلەمانی داهاتوو دەكەن تاوەكو تاوتوێی بكەن و ببێتە یاسا بۆئەوەی رەوانەی پەرلەمانی نوێی بكەن بۆ گفتوگۆو پەسەندكردنی.

راوێژكارەكەی كازمی باسی لەوەكردووە، حكومەتی نوێ دەستكاری پرۆژە یاساكە دەكات، بەڵام دەستكاریكردنەكە بەشێوەیەكی كەم دەبێت و ئەگەری زۆرە بە زوویی پەسەندی بكات.

هاوكات دڵنیاییداوە لەوەی ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجە درەنگ بكەوێت ئەوا بەپێی یاسای یەك لەسەر 12، خەرجییەكان لەسەر بنەمای بودجەی 2021 رێكدەخرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا