زیادەڕۆییەكانی شاخی گۆیژە لادەبرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی بەمەبەستی رێگریكردن لە ئاگر كەوتنەوە لە شاخی گۆیژە هەڵمەتێكیان بۆ لابردنی سەرجەم ئەو مقاڵیانەی لە شاخی گۆیژە دانرابوون ئەنجامدا.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی لەپێناو پاراستنی شاخی گۆیژە لە روداوی ئاگركەوتنەوە هەڵمەتێكیان ئەنجامدا بەمەبەستی دەست گرتن بەسەر مقەڵی و لابردنی سەرجەم ئەو مقەڵیانەی لە شاخی گۆیژە دانرابوون لەلایەن خاوەن كۆشك و كەپرەكانەوە، كە زۆرجار دەبن بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەكە.

راشیگەیاندووە، داواكارن لە هاوڵاتیان لەكاتی سەردانیان بۆشاخی گۆیژە ئاگر نەكەنەوە و هاوكاریانبن لە پاراستنی سیمای جوانی شاخی گۆیژە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا