شارەوانی سلێمانی: لەسەر روخاندنی بەشێك لە مزگەوتی بەهەشت رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو زەوییەی لەلایەن ئیدارەی مزگەوتی بەهەشتەوە زیادە‌ڕۆیی دووهۆبەی تێدا دروستكراوە موڵكی شارەوانیی سلێمانییەو لەسەر نەخشە ئەو زەوییە شەقامی لاوەكییە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، مە‌زگە‌وتی بە‌ھە‌شت ھە‌ستاوە‌ بە‌دروسكردنی ژورو ودیوارێك لە‌ سە‌ر موڵكی شارە‌وانی سلێمانی بە‌بێ رە‌زامە‌ندی لایە‌نی پە‌یوە‌ندی دارو ئە‌وشوێنە‌ی داگیركردوە‌.

وتیشی، ‌پێشتر بە‌نوسراوی فە‌رمی بەڕێوەبەران و ئیدارەی مزگەوتەكە ئاگاداركراوەتەوە‌ كە‌ھە‌ستێت بە‌لابردنی زیادە‌ڕە‌وی یە‌كان بە‌لام ئەوان پابە‌ند نە‌بوون.

سە‌بارە‌ت بە‌روخاندنی ژوری تایبە‌ت بە‌ شوشتنی مردورایگەیاند، ‌ ئە‌و دەنگۆیانەدوورن لە‌راستییە‌ وە‌ چونكە‌ ھە‌موو مزگە‌وتێك لە‌نە‌خشە‌ی مزگە‌وتكە‌دا ژووری بۆجیاكراوە‌تە‌ كە‌لە‌ناو بینای مە‌زگە‌وتە‌كە‌دایە.‌

هاوكات ‌بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی وزیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی لەرونكردنەوەیەكدا دەڵێت، بە‌شی لابردنی سە‌رپیچی وزیادە‌ڕۆیی ئە‌ركی لە‌پێشینە‌ی پاراستنی موڵكی گشتییە‌ رێزێش لە‌ھە‌موو بە‌ھا ئاینی وكۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان دە‌گریت.

رونكردنەوەكەی ‌بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی وزیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی سە‌بارە‌ت بە‌روخاندنی ژور و سیاجی مزگە‌وتی بە‌ھە‌شت ،ئاماژە بەوەدەكات، دە‌مانە‌ویت راستی بابە‌تە‌كە‌ بۆھە‌مولایك روون بكە‌ینە‌وە چونكە‌ پێشتر بە‌نوسراوی فە‌رمی ئاگاداركراوە‌ كە‌ھە‌ستیت بە‌لابردنی زیادە‌ڕە‌وی یە‌كان بە‌لام پابە‌ند نە‌بوو


‌بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی وزیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەمیدیاكان دەكات لە‌كاتی بلاوكردنە‌وە‌ی ھە‌رھە‌واڵێك بە‌دوای راستی ودروستی بابە‌تە‌كدا بگە‌ڕێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا