شارەوانی سلێمانی: فرۆشتنی خوێندنگەكان لەسەرداواكاری وەزارەتی پەروەردە بووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێكی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداركردووەتەوە بۆ فرۆشتنی 7 خوێندنگە لە هەرێمی كوردستان.

زەردەشت رەفیق، بەرێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوێكی فەرمی لەساڵی 2020 بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداركردۆتەوە بۆ فرۆشتنی 7 خوێندنگە لە هەرێمی كوردستان كە دوو لەو خوێندنگانە دەكەونە پارێزگای سلێمانی وخوێندن تیاندا بەزمانی توركییە و بەپارەیە و چوار خوێندنگەشیان لە پارێزگای هەولێر و یەك خوێندنگەش دەكەوێتە سنوری پارێزگای دهۆك.

وتیشی، فرۆشتنی خوێندنگەكان پەیوەندی بەشارەوانی سلێمانییەوە نیە و بەرپرسیارێتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردە.
رونیشیكردەوە، ئەو دوو خوێندنگەی لەسلێمانی داوای فرۆشتنیانكراوە هەریەكە لە كۆلێژی سەلاحەدین و سلێمانییە و بڕیاری فرۆشتنەكەش لەڕۆژی 5/3/2021 راگیراوە.

هاوكات ، ئاماژەی بەوەشكرد، بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەفرۆشتنی پێنج خوێندنگەی دیكە دەكات لەسلێمانی ناڕاستن و ئەوە ستەمە لەسلێمانی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا