شارەوانی سلێمانی رێكخستنەوە بۆ كاری ریكلامی كۆمپانیاكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەشی لابردی سەرپێچی و زیادەرۆیی شارەوانی رێكخستنەوە بۆ كاری ریكلامی كۆمپانیاكان دەكات و بەشێك لەو ریكلامانەش لادەبات كە پێچەوانەی یاسا دانراون و سیمای شاریان ناشرین كردووە.

زەردەشت رەفیق بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بە‌هاوكاری بە‌شی ئامێرە‌ كان دەستیان كردووە بە‌لابردنی ئەو ریكلامانە‌ی كە بەشێوەی نایاسایی ‌لە‌سە‌ر شە‌قامە‌كان دانرابوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ریكلامانە سیمای شاریان ناشرین كردبوو هەروەها گرفتی بۆ هاتووچۆشیان بۆ ئۆتۆمبیل دروستكردبوو كە بوو بوونە ‌هۆكاری چەندین رووداوی هاتووچۆ.

زەردەشت رەفیق باسی لەوەكرد، سەرجەم ئەو ریكلامانەی لە ناو سنوری شاری سلێمانیدان مۆڵەتی یاساییان وەرگرتووە، بەڵام لەپلانیاندایە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەنەش كۆببنەوە بكەن، چونكە هەندێك لە ریكلامەكانیان قەبارەیان گەورەیە و سیمای شارستانی بە شار نابەخشن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا