شارەوانی سلێمانی بەپارەی “خێر” داری ناو بلوارەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود لەوشكبون دەپارێزێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی شەوانە بەبڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار ئاو بۆ ئاودانی درەختەكانی ناو بلواری شەقامی بازنەیی مەلیك محمود دەكرێت و جێگری سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت بۆدەستكردن بەكاركردن و سەوزكردنی بلوارەكانی سلێمانی بەو پارەی حكومەت تەرخانی كردووە چاوەڕێی پرۆسەی تەندەریینین.

ئاكۆ عەلی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، بۆ ئەوەی تەنها رێگری بكەین لەوشكبوونی دارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەشێوەی خێرو سواڵكردن پارەكۆدەكەینەوە.

وتیشی: ئەو پارەیەی كە بەخێرو سواڵكردن پەیدای دەكەین هەموو شەوێك بڕی “یەك ملیۆن و 500 هەزار” دیناری لێدەدەین بەئاو بۆ بلوارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و ئاوەكەش تەنها ئەوەندە دابیندەكرێت كە درەختەكان وشك نەبێت.

بەوتەی جێگری سەرۆكی شارەوانی لەئێستادا هیچ كەل و پەلێكی تایبەت بەسەوزكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كارناكات لەبەر ئەوەی لە رۆژی 18/6/2020 هیچ پڕەپارەیەك بۆ ئەو شوێنانە تەرخان نەكراوە.

سەبارەت بەو پارەی حكومەتی هەرێم بۆ نۆژەنكردنەوەو سەوزكردنەوەی شۆستەو بلوارەكانی سلێمانی بڕیاری خەرجكردنی لەسەردا، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پارەیەی حكومەت بۆ بەڕێوەبردنی بلواری بازنەیی مەلیك مەحمود، بلواری سلێمانی تاسڵوجەیە و پاركی هەواری شار خەرج دەكرێت، بۆماوەی ساڵێك بەو پارەیە ئاودێری و سەوزكردن و نۆژەنكردنەوەی ئەو شوێنانەیە كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی نەبوونی بودجەوە زیانیان پێگەیشتووە دەدرێت بەكۆمپانیاكان.

جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنی بلواری بازنەیی مەلیك مەحمود، بلواری سلێمانی بۆ تاسڵوجەیە و پاركی هەواری شار لەوشكبوون و لەناوچوون بپارێزێت سەرپەرشتیكردنیان بەپارەكەی حكومەت دەدرێت بەكەرتی تایبەت و لەئێستاشدا پڕۆژەكە لەپارێزگای سلێمانی لەپرۆسەی تەندەریندایە.

وتەكانی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەكاتێدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری كردوە، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی بڕی چوار ملیار و (527) ملیۆن و (454.500) دینار بە مەبەستی بەڕێوەبردن و چاكسازی لە بلوارەكانی شەقامەكانی پاركی هەواری شار و بلوارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بلواری ڕێگای سلێمانی_تاسلوجە.

بەپێی ئەو نوسراوە، ئاماژە دراوە بەوەی بڕی دوو ملیار و (247) ملیۆن و (540) هەزار و (760) دینار بۆ بەڕێوەبردن و چاكسازی بلوارەكانی شەقامی پاركی هەواری شار و بڕی یەك ملیار و (402) ملیۆن و (527) هەزار و (525) دینار بۆ بلوارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و بڕی (877) ملیۆن و (286) هەزار و (235) دینار بۆ بلوارەكانی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە تەرخان كراوە.

هاوكات لە رۆژی 8/7/2021 وەزارەتی دارایی هەرێم رەزامەندیی پیشاندا لەسەر تەرخانكردنی بڕی 770 ملیۆن دیناری عێراقی، بە مەبەستی بەكرێگرتنی 40 تانكەری ئاو لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، كە ئاو بۆ بلوارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی باخچەكانی سلێمانی ‌و هەرسێ‌ شارەوانیی راپەڕین ‌و بەكرەجۆ ‌و تاسڵوجە بگوازنەوە بۆ ساڵی 2021 دابین بكەن.

بەڵام ئاكۆ عەلی رایگەیاند، هەرچەندە وەزارەتی دارایی رازامەندی لەسەر خەرجكردنی پارە داوە بەڵام لەئێستا ناوەراستی وەرزی گەرمایەو بەو پارەیە دەست بەكاركردن نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا