شارەوانی سلێمانی بڕیارێک لەبەرژەوەندی کرێچی دوکانەکان پەسەند دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی دوکاندارەکانی ناو بازاڕی سلێمانی و تەواوی ئەو کەسانەی موڵکی شارەوانیان لایە پەسەندکرد کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەست بۆ 10 ساڵ، لەکاتێکدا پێشتر هەموساڵێک موڵکەکان دەخرایە زیادکردنی ئاشکراوە.

لەوبارەیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی چەندین جار لەلایەن خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی و کرێچیەکانی دیکەی شارەوانی کە زیاتر لە پێنج هەزار و 600 کرێچی دەبن، نیگەرانی و گلەیی گەشتە بەردەستمان لەبەرامبەر زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی شارەوانی لەهەموساڵێکدا کە بووەتەهۆی دروستکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی بۆیان، هەربۆیە وەک ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیارێکمان لەبەرژەوەندی کرێنشینانی موڵکەکانی شارەوانی سلێمانی دەرکرد”.

وتیشی: ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا ساڵانە ببووە هۆکاری کێشەی گەورەی کۆمەڵایەتی هەربۆیە پاڵپشت بە مادەی 23 بڕگەی سێهە مو چوارەم لەیاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021، ئەو کەسانەی موڵکی شارەوانیان لایە لەسەر خواستی خۆیان گرێبەستەکەیان بۆ درێژ دەکرێتەوە بۆماوەی 10 ساڵ بەمەرجێک ماوەی درێژکراوە لەگەڵ ماوەی گرێبەستەکەی ئێستای لە دەساڵ زیاتر نەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەسوپاسەوە بۆ سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لەئێستادا بڕیارەکە پەسەند کرا لەلایەن تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، کە بازاڕەکانی عوسمان پاشا و زێوەر و دەبۆکە و بازاڕی عسری چەند موڵکێکی دیکەی شار سودمەند دەبن لەم بڕیارە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا