شارەوانی سلێمانی هۆكاری دروستبوونی لافاو ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

شارەوانی سلێمانی هۆكاری كۆبونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو بۆ پاشماوەی دووكاندارەكان دەگەڕێنێتەوەو دەڵێت، “هەندێك پاشماوە دەبنە هۆی گیرانی مەنهۆڵەكان”.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان لە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵداهەڵمەتی پاكردنەوەی سەرجەم مەنهۆڵەكانیان دەستپێكردوە و سەرجەمیان پاككراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری كۆبونەوەی ئاو لەهەندێك شوێن بەتایبەت لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان بەهۆی پاشماوەی دوكاندارەكانەوە بووە، “داوا دەكەین چەوری دوكان و چێشتخانەكان نەكرێتە ناو مەنهۆڵەكانەوە”.

زەردەشت رەفیق باسی لەوەكرد، لەرێگەی تیمەكانی بەشی ئاوەڕۆ و خزمەتگوزراییەوە بەردەوام دەبن لە پاككردنەوەی مەنهۆڵەكاندا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت رۆژی حەوتی ئەم مانگە بارانێكی زۆر لە پارێزگای سلێمانی باری و بەهۆیەوە لە هەندێك ناوچە لافاو دروست بوو، ئەوەش گرفتی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا