شارەوانی سلێمانی گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەكۆمپانیا وەردەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

شارەوانی سلێمانی گۆڕستانی نوێی سلێمانی لە كۆمپانیا وەرگرتەوە و ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن هاوشێوەی گۆڕستانەكانی دیكە مردووەكانیانی لێ بەخاك بسپێرن.

ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەگۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گۆڕستانی نوێی سلێمانی لە كۆمپانیاكەی پێشتر وەرگیراوەتەوە و ئێستا لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

راشیگەیاند، گۆڕستانەكانی سلێمانی جێگەی بەخاكسپاردنی كەسی تێدانەماوە و هەندێك لەگۆڕستانەكان شەقامەكانی ناو گۆڕستانەكە بۆ بەخاكسپاردنی مردوو بەكاردەهێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەرگای گۆڕستانەكە بەڕووی هاووڵاتیاندا كراوەیە و ئەگەر گۆڕهەڵكەنەكانی تایبەت بەگۆڕستانەكە گۆرەكە هەڵبكەننِ هاوشێوەی گۆڕستانەكانی دیكە پارە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت كە بڕەكەی 150 پەنجا هەزار دینارە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، هاووڵاتییان دەتوانن مردووەكانیان بهێنن بۆ گۆڕستانە بەمەبەستی بەخاكسپاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا