شارەوانی سلێمانی فرۆشتی چەند قوتابخانەیەك رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

شارە‌وانی سلێمانی  ھە‌واڵی  فرۆشتنی  چە‌ند قوتابخانە‌و خویندنگایە‌ك لەسنوری پارێزگای سلێمانی رەتدەكاتەوە رایدەگەیەنێت ئەودەنگۆیانە دورن لەراستییەوە.

زەردەشت رەفیق،  بەرێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەفرۆشتنی  چە‌ند قوتابخانە‌یە‌كی ناوشاری سلێمانی دەكەن  دورە‌ لە‌راستیە‌وە و ئەوەی هەیە ‌ تە‌نھا دووقوتابخانەیە كە‌خویندن بە‌زمانی توركییە و وە‌خویندن ساڵانە‌ تیاندا بە‌ پارە‌یە.

وتیشی، ئەو  دوو قوتابخانە‌یە‌ بە‌بریاری ئە‌نجومە‌نی  وە‌زیران وبە‌راویژ لە‌گە‌ل وە‌زارە‌تی پە‌روردە‌  بە‌مە‌ بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتی كە‌می قوتابخانە‌  وە ‌بە‌راویژ كردن لە‌گە‌ل وە‌زارە‌تی  شارە‌وانی وگە‌شتوگوزار كاركرا بۆئەوەی بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا ‌ئە‌و دووقوتابخانیە‌  بفرۆشریت..

بەرێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرواری ٣\٥\٢٠٢١ بڕیاری فرۆشتنی ئەو قوتابخانانە راگیراو بڕیارەكە هەڵوەشایەوە.

وتەكانی  بەرێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانیدوای ئەوە دێت، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،نوسراوی شاره‌وانی سلێمانی كراوه‌ بۆ  فرۆشتنی قوتابخانه‌كانی (گۆیژه‌، هه‌ڵوان، شێخ مه‌حمود، هه‌وار، شه‌هید جه‌مال تاهیر، سه‌ڵاحه‌دین، ئاماده‌یی بازرگانی ئێواران، سلێمانی كچان)، له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌مان كردوه‌ و ئه‌م پرۆسه‌ ئێستا ڕاگیراوه‌بەڵام ھه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا