شارەوانی سلێمانی دواین بڕیار بۆ سەوزەو میوەفرۆشەكان دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی 24 كاتژمێرمۆڵەت دەداتە سەوزە و میوە فرۆشەكانی فولكەی شاری سپی لە گەڕەكی كانی با-ی شاری سلێمانی تا ئەو زیادەڕەویانەی كردویانەتە سەر شەقامەكە لایبەرن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت،، بە‌ھۆی داگیركردنی شە‌قام و شۆستە‌كان لە‌گە‌ڕە‌كی (كانی با) و‌ بە‌تایبە‌ت فولكە‌ی بە‌ردە‌م شاری سپی، كە‌ شە‌قامێكی سە‌رە‌كی ھاتووچۆی ھاووڵاتیانە، ئە‌م شە‌قامە‌ بە‌تە‌واوی داگیر كراوە‌ لە‌لایەن چە‌ند فرۆشیارێكە‌وە‌ بە‌دانانی كە‌پر و ڕاگرتنی تۆمبێل لە‌سە‌ر شە‌قام و ڕێگای ھاتووچۆی ھاووڵاتیان.

راكەیەندراوەكەی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بە‌شی لابردن و سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی ئە‌مڕۆ دوو شەممە ٣١\٥\٢٠٢١،  ٢٤ كاتژمێر مۆڵەتی وەك وادەی كۆتایی داوەتەوە دە‌داتە‌ فرۆشیارانی سەرشەقامەكان

زەردەشت رەفیق، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو فرۆشیارانە‌ی ‌بە‌زیادە‌ڕۆیی شە‌قام و شۆستە‌كانیان داگیر كردووە و پێویستە لەو كاتەی بۆیان دیاری كراوە ‌ھە‌ستن بە‌لابردنی زیادە‌ڕە‌وییە‌كانیان.

وتیشی، ئەگەر فرۆشیاران پابەند نەبن بەبڕیارەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بۆی دیاریكردوون كەل و پەلەكانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا