شارەوانی سلێمانی هۆكاری سەرەكی گرفتی خۆڵ و خاشاك ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

شارەوانی سلێمانی هۆكاری سەرەكی گرفتی خۆڵ و خاشاك دەخاتەڕوو كە بەهۆیەوە لە چەند رۆژی رابردودا خاشاكێكی زۆر لە بازاڕو شوێنە گشتییەكانی سلێمانیدا كۆبویەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، هەر سێ ساڵ جارێك گرێبەستی پرۆسەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك نوێ دەكرێتەوە، ئێستا بەهۆی تەواوبوونی ماوەی ئەو گرێبەستەوە گرفت دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆتینی نوسراوەكان كاتێكی زۆری دەوێت و دەستێوەردانی كۆمپانیا حزبییەكان بۆ بەدەستهێنانی كار، زۆر جار رێگر دەبن لەبەردەم چوونەپێشەوەی كارەكان.

لە چەند رۆژی رابردودا كارمەندانی كۆمپانیاكانی ژینگە پارێزی لە سلێمانی دەستیان لە كارەكانیان هەڵگرت و بەهۆیەوە خاشاكێكی زۆر لەسەر شەقام و بازاڕو شوێنە گشتییەكان كۆبویەوە ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا