لە دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی نوێ لەسەر سێ بەرپرسی باڵای هەرێم تۆماردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕانەوەی پەنابەران دەکات و بۆ ئەوەش لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر سێ بەرپرسی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات.

بڕیارە دادگای فیدراڵیی عێراق رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئەم مانگە تاوتوێی سکاڵایەکی ئیڤان فایەق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بکات کە لە دژی هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی کوردستان تۆمارکراوە.

سکاڵاکار داوا دەکات دادگاکە ئەو کێشەیە یەکلایی بکاتەوە کە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 24007ی ساڵی 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دروست بووە و ئەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر کراوە بە جێبەجێبکردنی بڕیارەکە پابەند بکرێن.

سکاڵاکار داوا دەکات ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە رەزامەندبن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وردەکارییەکانی و ئاوارەکان کە لە هەرێمی کوردستانن بگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان کە بەلای ئەو وەزیرەوە هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەمە رەتدەکاتەوە.

رۆژی 23-1-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی 16 خاڵیی سەبارەت بە ئاوارەکان دەرکرد، لەنێویاندا دابینکردنی پێداویستیی ئاوارەکانی گەڕاوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، رۆژی 30ـی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵیش دوا وادە بێت بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکان و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا