پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، “ژمارەی قوربانیانی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی لە کەربەلا زیادیکرد و گەیشتە حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان”.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی دوایین ئامارەکان بەهۆی ڕووداوی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی لە کەربەلا تا ئێستا شەش کەس بریندارن و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە”.
پێشتریش موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی عێراق کرد لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەستپێبکات تا بزانرێت کێ لەپشت ڕووداوەکەوە بووە.