شاری سلێمانی.. ئەو شارەی 239 ساڵە بە کوردایەتی و ئەدەب و کلتوور هەناسە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاری سلێمانی هەر لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ئەمڕۆ، بەرگێکی کوردایەتی و قارەمانییەتی پۆشیووە و لەسەرجەم کاتە سەخت و دژوارەکاندا، قەڵایەکی پتەو بووە لەپشت سەرجەم پارچەکانی کوردستانی مەزن. مێژووی ئەم شارە لێوانلێوە لە قارەمانییەتی و بەرخودان و قوربانیدان لەپێناو دۆزی رەوای گەلەکەمان و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسین. لەدیوێکی دیکەوە، سلێمانی بە یەکێک لە شارە هەرە زیندووکانی کوردستانی مەزن و ناوچەکە دادەنرێت. ئەوەتا، رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، نازناوی شاری داهێنەری ئەدەبی جیهانیی پێبەخشیووە لەپای ئەو هەموو بەرهەمە ئەدەبییە بەرزانەی کە پێشکەشی گەلەکەی و ئەدەبی جیهانی کردووە.

نوسین لەسەر سلێمانی نەک هەر ئاسان نیە، بگرە کارێکی سەخت و دژوارە و هەرگیز ناتواندرێت لە راپۆرتێکدا مافی تەواو بدەیت لە وه‌سفی سلێمانی به‌مێژووی پرشه‌نگداری و قاره‌مانیه‌تی و شاری شاعیران و شاری به‌رخودان و شاری ئازادی و دیموكراسی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.

شاری سلێمانی، لە ڕۆژی 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دروستکراوە، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە، سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێت و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە زاراوەی گۆران لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت.

دوای ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی 1851 و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری عێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی 1922تا 1924شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا.

شاری سلێمانی لە دوای ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی 1991ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و وەک یەکێک لە شارە سەقامگیرەکان لە عێراقدا بەناوبانگە. بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی تری عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاوڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە شارەکە.

ناسناوی شارەکە شاری ڕۆشنبیرییە. یەکەمین زانکۆ لە شاری سلێمانی لە ساڵی  1968 کرایەوە. مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. لە ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتە کوردییەکەی شێخ مەحموودی نەمر بووە پێکھاتەی ئیسلام و جوولەکە و کلدانی و ئەرمەنی تێدا بووە.

شاری سلێمانی بە ڕای زۆرێک لە خەڵکی کوردستان بە شاری ڕۆشنبیری کوردستان دەناسرێت. ئەو بەرفراوانییەش بۆ ڕۆڵی بابان و دامەزراندنی شار و ماوەیەکیش لە ساڵانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەڕێتەوە، کە هەموو مەلا و زاناکان شاعیر و نووسەر بوون و ڕۆڵی مزگەوت و حوجرە کەم نەبووە لەو بوارەدا، سێ کوچکەی بابان، نالی و سالم و کوردی قوتابخانەی شیعری بابان دروست دەکەن و ئەگەر ئەو قوتابخانەیە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە گەلێک دیمەنی لە ئەدەبیاتی ئەمڕۆی کوردیدا نەمابێت، ئەوا فۆرمی ئەدەبیاتی کوردی ئەمڕۆ هەر بەرەوپێشچوونی فۆرمی ئەو ئەدەبەیە، ئەو زارەی پێی دەنووسرێت هەر ئەو زارەیە.

لە سلێمانیدا دەیان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی تێدایە و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری لێوە دەردەچێت و ژمارەیەکی زۆریش ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی تێدا پەخش دەکرێت، لەم شارەدا چەندین گرووپی شانۆ و مۆسیقا و نیگارکێش و هونەرمەندی شێوەکار هەیە،  جگە لە زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی سلێمانی چەندین زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەی بیانی تێدایە. ئەم شارە پڕە لە هۆڵی چالاکی و بەردەوام بەرنامەی هەمەجۆری هونەری و ڕۆشنبیری تێدایە. چەندین گەڕیدەی بەریتانی و بیانی لە کتێب و بیرەوەرییەکانیاندا ئاماژەیان بەم شارە داوە. سلێمانی بەهۆی شوێنی جوگرافییەوە بە شارێکی پاک و خاوێنی عێراق دەناسرێت، هەروەها شاری سلێمانی خاوەنی چەندین باخ و شوێنی گەشتیارییە کە ڕۆژانە سەردانکەریان لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

مێژووی ناوی سلێمانی:

مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی بابان،  مەحموود پاشای بابان ساڵی 1781 بیری کردەوە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسی لە قەڵاچوالانەوە بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی ديكه‌، بۆیە سەرای حکوومەتی لە نزیک گوندی مەڵکەندی دروستکرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان  لە ساڵی 1783 فەرمانڕەوایی گرتە ئەستۆ و دەستیکرد بە دروستکردنی شاری سلێمانی تا لە ساڵی 1784 دروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی ھات، لە ھەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختەکەیان گواستەوە سلێمانی، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە سلێمان پاشا ناوناوە و بەردەرکی سەرای کردە ناوەندی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکە کە یەکێکە لە شوێنە مێژووییەکانی شاری سلێمانی و دەکەوێتە ناوەندی شارەکەوە.

جوگرافیای شاری سلێمانی:

شاری سلێمانی دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی کوردستانی باشوورەوە، سلێمانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە بە زنجیرە شاخی ئەزمه‌ڕ بە بەرزی 1700مەتر، گۆیژە 1525 مەتر و قەیوان دەورە دراوە، لە باشووریشەوە بە چیای بەرانان 1373 مەتر، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی 45 کیلۆمەتر و پانییەکەی 15 کیلۆمەترە لە ڕۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە گەمارۆی داوە، شاری سلێمانی 853 مەتر یان 882 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

یونسکۆ گرنگییەکەی زۆری بە شاری سلێمانی داوە و لەساڵی 2019 دا سلێمانی بە شاری داهێنەری ئەدەبی جیهانیی ناساند.

شوێنە مێژووییەکانی شاری سلێمانی:

لەڕووی کەرتی خوێندنەوە، شاری سلێمانی خاوەنی چەندین زانکۆ و ناوەندی خوێندنە، گرنگترین و دیارترین زانکۆکان وەک، زانکۆی سلێمانی، کە  یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 1968 دامەزراوە، سەرەتا لە سێ کۆلێژ پێکهاتبوو بەڵام دواتر ژمارەی کۆلێژەکان زیادی کرد بەهۆی ویستی خوێندنی زیاتر لە زانکۆکە، لە دوو کەمپی سەرەکی پێکدێت یەکێکیان دەکەوێتە ناوەندی شاری سلێمانییەوە ئەوەی تر دەکەوێتە گەڕەکی قلیاسان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، یەکێکە لە زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان و لەناو شاردایە، لە ساڵی 1996 دامەزراوە، خاوەنی هەشت پەیمانگا و پێنج کۆلێج و پێنج سەنتەرە، سەرۆکایەتی زانکۆ دەکەوێتە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی، کۆلێجە سەرەکییەکانی دەکەونە گەڕەکی چوارچرا.

جامعة السليمانية الأولى على إقليم كوردستان والرابعة على العراق - شفق نيوز

چایخانەی شەعب:

چایخانەی شەعب، هەڵكەوتەیەكی جوگرافی گرنگی هەیە و دەكەوێتە ناوەندی شاری سلێمانی، ئەم چایخانەیە هەر لەسەرەتای دروستکردنییەوە لە ساڵی 1950، مەڵبەندی كۆبوونەوە و حەوانەوەی خوێندەواران و هونەرمەندان، نووسەران و ڕۆشنبیران، چین و توێژە جیاوازەكان بووە.

ئێستا “شەعب” كۆمەڵیكی زۆر لە گەنجان ‌و رۆشنبیران و سەرجەم چین ‌و توێژەكان رووی تێدەكەن، گفتوگۆ لە بارەی ئەدەبیات ‌و هونەر و رۆژنامەوانییەوە دەكەن، چایخانەی شەعب وەك فۆڕم هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ چایخانەكانی تردا نییە بەڵام ئەوەی كە جیاوازی پێ دەبەخشێت جۆری ئەو كەسانەن كە رووی لێدەكەن وەك، “رۆژنامەنوسان‌و، هونەرمەندان‌و، شاعیران‌و، سیاسەتمەداران”.

چایخانەی شەعب لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو  لە شاری سلێمانی لەلایەن خوالێخوشبوو وەستا شەریفی چایچی دروستكراوە، دەكرێت بوترێت كۆنترین چایخانەی شاری سلێمانییە و ئەو شوێنە نەك تەنها چایخانەیەك نییە، بەڵكو گەلێك جار وەك مەڵبەندێكی رۆشنبیری ‌و هونەری سەیر دەكرێت. چایخانەی شەعب وەستا شەریفی چایچی سەرپەرشتی كردووە، لە سەرەتادا وەستا شەریف چایچی دەسگێر بووە و پاشان بیری لە دانانی چایخانەیەك كردووەتەوە و ناوی ناوە چایخانەی “شەعب”و، دەشڵێن: لە ساڵانی زوودا بیناكە ئوتێلێك بووەو ناوی “شەعب” بووە بۆیە ئەو ناوەی لێناوە.

یەكێك لە شتە سەرنج راكێشەكانی چایخانەی شەعب،  “دەفتەری بیروەریەكان”ـە، كە بیرەوەری ئەو نووسەر و هونەرمەندانە دەگێڕیتەوە كە سەردانی چایخانەكەیان كردووە.

كاتێك سەردانی چایخانەی “شەعب”، كۆمەڵێك وێنەی سیاسەتمەدارو نوسەرو هونەرمەند‌و شەهیدەكان‌و چەندین كەسایەتی ناوداری كورد سەرنجت رادەكێشێت، وەك خاوەنی چایخانەكەش دەڵێت: “هەڵواسینی ئەو وێنانە وەك وەفاو خۆشەویستییە بۆ ئەوانەی جێ دەستیان لە بوارە جیاجیاكاندا دیارە”.

چایخانەی شەعب.. مێژووی شارێک - Anadolu Ajansı

قەیسەری نەقیب:

یەکێکە لە مەڵبەندە بازرگانییە ھەرە کۆنەکانی ناو شاری سلێمانییە. ساڵی 1900 شێخ مستەفای نەقیب، کە دەکاتە مامی شێخ مەحموودی حەفید دروستیکردووە. زۆربەی وەستا و کرێکارەکان کە لە دروستکردنی ئەم قەیسەرییەدا ئیشیان کردووە لە سنە و کرماشانەوە ھاتن و شارەزایی زۆریان ھەبووە لە ھونەری بیناسازیدا. نەخشەی قەیسەرییەکەش ھەر ھەمان نەخشەیە کە لە قەیسەری و بازاڕەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بەکارھاتوون.

کاسبکارەکانی ئەم قەیسەرییە جۆراو جۆر بوون وەک خەیاتی و دەلاکی و وشکەفرۆش. بەڵام لەدوای ساڵی چلەکانەوە شەقڵێکی تری بەخۆوە گرت و زیاتر بوو بە بازاڕی عەتارەکان. سەرچاوەی کەل و پەلەکانیش لە بەغدا و سووریا و ئێرانەوە دابینکراون و بازرگانەکانی ئەو سەردەمە خۆیان سەفەری ئەو وڵاتەیان کردووە و تازەترین کاڵایان بۆ دوکاندارەکانی ئەو قەیسەرییە ھێناوە.

لافاوە بەناوبانگەکەی شاری سلێمانی لە ساڵی 1957دا زیانێکی گەورەی بەم قەیسەرییە گەیاندووە. ئەو سەردەمە لاوان و مامۆستایان و پیاوە ناودارەکانی کورد کۆمەکی ماددیان پێشکەش بە زیانلێکەوتووان کردووە. ساڵی 1988یش لە ڕووداوێکی تردا قەیسەرییەکە سووتا و خەڵکەکەی تووشی زیانێکی قورس بوون. دەیان پیاوی ناسراو و کاسبکار و بازرگان لە موسوڵمان و فەلە و جولەکە لەم قەیسەرییەدا کاسبییان کردووە.

ئێستاش قەیسەرییەکە شێوە مێژووییەکەی لەدەست نەداوە و بازاڕێکی هەمەڕەنگە و چەندین جۆر دوکانی جیاواز لەخۆدەگرێت و یەکێکە لەو شوێنانەی گەشتیاران سەردانی دەکەن.

قەیسەرى نەقیب و مێژووەکەى لە وێنە و ڤیدیۆدا – کوردی – RojNews.News

باخی گشتی:

باخی گشتی یەکەم باخچەی میرییە و مەجید یەعقوبی موتەسەڕیفی سلێمانی لە ساڵانی 1937-1939 دروستیکرد، کە مێژووی شاری سلێمانییە و سیمایەکی جوانی پێبەخشیووە.

No photo description available.

هاوینەهەواری سەرچنار:

سەرچنار، بەیەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی عێراق دەژمێردرێت بەھۆی بوونی ئاوی ھەڵقوڵاوی ژێر گرد و بەرزاییەکانی. زۆر لە مێژە سەرچنار ئوتێل و شوێنی حەوانەوەی لێدروستکراوە بۆ گەشتیاران. شوێنێکی فێنک بووە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری، تا ئەمڕۆش کۆتایی ھەفتانە خەڵکانێکی زۆر ڕووی تێدەکەن. سەرچنار چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە و سیمای ناو سەیرانگاکە دەستکاریکراوە.

سەرچنار - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد

ھاوینەھەواری دوکان :

یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق و کوردستان، بەنداوی دوکان لە خۆرئاوای شاری سلێمانی بە دووری 70 کیلۆمەتر و لەسەر زێی بچووک دروستکراوە، ئەم دەریاچەیە بۆتە ناوچەیەکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش و گەشتیاران لە زۆر ناوچەوە ڕووی تێ دەکەن، کۆمەڵێک کابینەی جۆراوجۆری لێ بنیادنراوە، گەشتیاران لە ھەر چوار وەرزی ساڵدا سەردانی دەکەن.

No photo description available.

شاخی ئەزمڕ:

شاخی ئەزمڕ یان چیای ئەزمڕ یەکێکە لە چیا جوان و سەرکەشەکانی کوردستان و سلێمانی و لەگەڵ سەرکەلی زیندووی گۆیژە تێکی کردۆتەوەو نێوەندیان دۆڵەمیرانە. بەرزایی لوتکەی ئەزمەڕ لە رووی ئاستی دەریاوە «١٤٥٤»م بەرزە، لە شوێنێکی وادایە دەڕوانێتە سەر تەواوی دەشتەکانی شارەزوورو دۆڵەڕووت و کەڵەوانان و سلێمانی و شارباژێڕ و کێوەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، لەئێستادا وەک شوێنێکی گەشتیاری سەردانی دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە14ی تشرینی دووەمی 2023، 239 ساڵ بەسەر بنیاتنانی سلێمانیدا تێدەپەڕێت، ئەو شارەی 239 ساڵە بە کوردایەتی و ئەدەب و کلتوور هەناسە دەدات.

بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی شارەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت و لە یادی 239 ساڵەی سلێمانیدا لە سەرای ئازادی یادی دامەزراندنی ئەو شارە حەیاتەکە دەستپێدەکات و چەندین چالاکی جۆراوجۆری وەک ئەسپ سواری، کۆنفڕانسی گەشەپێدان، گۆرانی و میوزیک و نمایشی هونەری و چەندین چالاکی دیکە ئەنجام دەدرێت.

لە میانەی ئەو چالاکییانەدا، ڕۆژی دووشەممە13ی تشرینی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند،” بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی شاری سلێمانی شارە حەیاتەکە، هەڵمەتی ڕواندنی 239 دار و نەمام ئەنجامدرا لە شەقامی مەلیک محمود، وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنی شارەکەمان”.

بشكل عاجل.. محافظ السليمانية يقترح انشاء مستشفى بسعة 1000 سرير

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا