نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ زیادبوونی رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاردەهێنن و پێشبینی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ رۆژی دووەم لەسەر یەک نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا کۆمەڵەی گۆڵدمان ساکس رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا