پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، پێشبینی دەکەن ڕێژەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن زیاد دەکات.
ئاماژەیان بەوەشدا، لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون نیگەرانی و دوو دڵیەکی زیاتر لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، پێشبینیش دەکرێت ڕێژەیەکی زیاتر لە خەستەخانە بخەوێنرێن بە هۆی توشبوونەوە، ڕێژەی مردنیش بەرز بێتەوە.
ڕوونیشیان کردەوە، زۆرینەی وڵاتان تا ئێستا ناتوانن، مردنەکان دیاری بکەن کە بە هۆی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوەیە یاخود نا هەربۆیە ئاسان نیە زانیاری زۆر لە سەر ئۆمیکرۆن بڵاو بکرێتەوە.