وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەوامەوە هەڕەشە لەفەرمانبەرەكانى دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕێگەی نوسراوێكەوە بڕیاریدا دەوامی نۆرە (تەناوب)ی فەرمانبەران لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانیدا هەڵبوەشێنێتەوەو هەرفەرمانبەرێكی وەزارەتی تەندروستی پابەندی دەوام نەبێت سزادەدرێت.

وەزارەتی تەندروستیدا لەبڕیارێكدا كە ئاراستەی تەواوی فەرمانگەكانی سەربەوەزارەتی تەندروستی كردووە، ئاماژە بەوەدەكات، لەبەرباشتركردنی كاروبارەكانیان بڕیاردراوە بەنەهێشتنی دەوامی بەنۆرە (تەناوب)ی فەرمانبەران و پابەندبونیان بەكاتەكانی دەوامی ڕۆژانەوە.

هاوكات ئەوەشهاتووە، پێویستە فەرمانبەران پابەندی دەوامی رۆژانەبن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بەرامبەر هەرفەرمانبەرێك كە سەرپێچی بڕیارەكە دەكات.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بڕیارەی پێشتر لەبارەی چۆنێتی دەوامکردنەوە داویانە هەڵدەوەشێتەوە و دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەت وەکو خۆی لێدێتەوە و دەوامكردن بەشێوەی نۆرە(تەناوب) نامێنێت.

دەقی بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستی:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا