وەزارەتی تەندروستی 500 كارمەند بۆ نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی تەندروستی 500 كارمەند بۆ نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا دادەمەزرێنێت، كە دامەزراندنەكەیان بەشێوەی بەگەڕخستن دەبێت.

لەو بارەوە خاڵس قادر بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی، بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، 500 دەرچووی بەشی پەرستاری و یاریدەدەری سڕکەر، لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن.

خاڵس قادر وتیشی: ئەو كەسانە بۆ كاركردن لەنەخۆشخانەو سەنتەرەكانی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەمەزرێن، كە شێوەی دامەزراندنەكەیان بەگەڕخستن‌و بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی سێی رابردووەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشارەكانی هەرێم بڵاوبووەتەوەو بەو هۆیەشەوە، چەندین نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا كراوەتەوە.

لەبارەی ئەوەی چ كەسێك چانسی وەرگرتنی زیاترە، خاڵس قادر وتی: ئەو كەسانەی لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یان ماوەكانی پێشوو، بەشێوەی خۆبەخشی لەو نەخۆشخانانە كاریان كردووە، ئەوانە چانسی دامەزراندنیان زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا