پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ تاوە باران لەسەر هەندێک ناوچەى جیاجیا بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە زۆربەى کاتەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی هەینی8 ئادار، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان نیمچەهەورە بەگشتى ئەگەرى نمە بارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتى جیاجیادا هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20پلەى سیلیزى
سلێمانی :18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9پلەى سیلیزى
سۆران : 16پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22پلەى سیلیزى