کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە16ی ئەیلول، لە سلێمانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی گشتی وڵات، دەرئەنجامی سەردانەکانی سەرۆکی یەکێتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەغدا، ژیان و گوزەرانی خەڵک و ئامادەکارییەکانی پێنجەمین کۆنگرە لە کۆبوونەوەدایە.

بەپێی زانیارییەکان، بارودۆخی هەرێم و گوزەرانی مووچەخۆران و هاوڵاتیان، تەوەرێکی گرنگی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا