وەزیری نەوت: دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێممان پێدراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێ وەڵامی هەرێمی كوردستانمان لەرێگەی میدیاكانەوە وەرگرتووە، دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی پێداوین و قبوڵ ناكەین نەوتی هەرێم بە كەمتر لە نرخی نەوتی عێراق بفرۆشرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العراقیە) رایگەیاند، بۆری نەوتی عێراق لەڕێگەی توركیاوە لە دادگا نێودەوڵەتییەكاندایە، توركیا بەشێوەیەكی نایاسایی بۆرییەكە بەكاردەهێنێت.

لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە، وەزیری نەوت وتی” بڕیارەكە دەسەڵاتی بە وەزارەتی نەوت داوە ئەو گرێبەستانە هەڵوەشێنێتەوە كە هەرێمی كوردستان كردویەتی هەروەها دەسەڵاتی پێداوین بگەڕێین بەشوێن لێكەوتە داراییەكانی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت‌و غازی هەرێم لە ساڵانی رابردوودا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەی قسەی خۆمان بە نووسراو ناردووە بۆ حكومەتی هەرێم بەڵام وەڵامی هەرێمی كوردستانمان لەرێگەی میدیاكانەوە وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا