حکومەتی هەرێم بڕیارێک لەبارەی فەرمانبەرانەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارێک دەدات سەبارەت بە گواستنەوەو تەنسیبی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی حكومەتی هەرێم، بڕیار  دەدات سەبارەت بە چۆنیەتیی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران بۆ چەند وەزارەتێك.
نوسراوێكی فەرمی لە ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمەوە، بۆ ئەو وەزارەتانە نێردراوە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە،
 بۆ ڕێكخستنەوەی میلاك لە ئیدارە سەربەخۆكانی -ڕاپەڕین – زاخۆ – سۆران، سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان دەسەڵاتیان پێ دراوە، بۆ دەركردنی فەرمانی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران لە سنووری ئیدارە سەربەخۆكانی خۆیان.
لە نوسراوەکەشدا هاتووە، بڕیارەکە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و دامەزراوەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا